كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی باران بارینی مام ناوەند بۆ لێزمەباران هەندێك ناوچە هەورە تریشقەشی لە گەڵدایە ناوچەكانی گرتۆتەوە، هاوكات شەپۆلێكی بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران بارینی مام ناوەند بۆ لێزمە باران كە لە هەندێ ناوچە هەورە تریشقەشی لە گەڵدایە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتۆتەوە, وە پێشبینی دەكرێ ئەم شەپۆلە تا درەنگانی ئەم شەو بەهێزتر بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كاریگەریەكەی درێژدەبێتەوە بە شێوەی نمە باران و هەندێ كات بارانی مام ناوەند بۆ سەر خانەقین و خورماتوو و كەركوك و ناوچەكانی گەرمیان، ھەروەھا بۆ سبەی بەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كاتەكانی بەرەبەیان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر شاری سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە شاخاویەكانی و ناوچەكانی ڕاپەرین هاوكات شەپۆلێكی بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەكانی گەرما لەم سنورە (4-6) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەكانی گەرمی ئەمڕۆ.

باس لەوەشكراوە، كە لە هەولێر و دهۆك پێشبینی دەكرێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران و هەروەها ئەم شەپۆلە پێشبینی دەكرێ تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت بەتایبت لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

هەپەگە ؛ لە چەمچۆ ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران
پێت هەپەگە ؛ لە چەمچۆ ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران
كەركوك؛ لەگوندێكی ناحیەی شوان بەهۆی شەڕی خێزانیەوە حەوت كەس برینداربوون
دوات كەركوك؛ لەگوندێكی ناحیەی شوان بەهۆی شەڕی خێزانیەوە حەوت كەس برینداربوون
پەیوەنیدر