دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەدات



دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی دوو شەممە 4/3/2024 لەسەر سكاڵای ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بەدۆسیەی پێدانی نەوتی سپی بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) سكاڵاكە نەهرۆ مەحمود قادر، لەسەر هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق تۆماری كردووە.

سكاڵاكە لەسەر بریاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تۆماركراوە، كە لە 20ی 12ی 2023 دەرچووە و تیایدا بڕیار درابوو “نرخی یەك لیتر نەوتی سپی بە 250 دینار لەجیاتی 500 دینار بدرێتە هاووڵاتیانی هەرێم لە 1ی 12ی 2023 تاوەكو 31ی 3ی 2024″، بۆیە لە سكاڵاكەدا داوا كراوە ئەو بڕیارە هەڵوەشێنرێتەوە و هاوشێوەی هاووڵاتیانی عێراقی نەوت بدرێت بە هاوولاتیانی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە: “پێویستە یەكسانیی هەبێت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتییانی عێراق و بەرهەمە نەوتییەكان چۆن بۆ پارێزگاكانی عێراق دابین دەكرێت، بەهەمانشێوە بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دابین بكرێت”.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عێراق، هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق مانگانە بڕی 100 لیتر نەوتیان بە 15 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت (نیو بەرمیل بە 15 هەزار دینار) بەو جۆرەش بەرمیلێك بە 30 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیانی عێراق، بەڵام لەو بڕیارەدا لیترێك نەوت بۆ هاوولاتیانی هەرێم بە 250 دینار (بەرمیلی 50 هەزار دینار) دیاری كراوە.

بڕی 17 هەزار سەر ئاژەڵ دەگاتە عێراق و نرخی گۆشت دیاریكرا
پێت بڕی 17 هەزار سەر ئاژەڵ دەگاتە عێراق و نرخی گۆشت دیاریكرا
دووبازرگان و 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیرا
دوات دووبازرگان و 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیرا
پەیوەنیدر