سەركردەیەكی یەكێتی: هەق نییە چیتر گلەیی لە کەس بکەین و بۆ بەختی خۆمان بگرێین



ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا لە عێراق ئاراستەیەکی سیاسی شۆڤینی و بەهێزی دژە سیستەمی فیدراڵی هەیە، بۆیە دەبوو هەرێمی کوردستان لە ئاستی دەستووردا پەرێزی خۆی زۆر پاک ڕاگرتبا، تاکو بیانوو بەدەست ئەوانەوە نەدات و دەشڵێت: ” دەنا ئەوانەی بیندران هەر لێڵی دەبن و هێشتا لۆلۆ ماوە”.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركرایەتی یەكێتی لە وتارێكدا بە ناونیشانی (دادگای فیدراڵی و هەرێمی کوردستان!) كە لە سایتی (خەڵك) بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەکە دادگای فیدراڵی بڕیار لە دوای بڕیار دەرهەق بە هەرێمی کوردستان دەردەکات. ئایا دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستانە و پیلانێکی سیاسی جێبەجێ دەکات یان بیانوی بەدەستەوە داوە؟

ڕاشیگەیاندووە، لەبەر هەر هۆکارێک بووبێ، لەسەرەتاوە ئاراستەیەکی سیاسی بەهێز لە کوردستان بەبایەخەوە سەیری عێراق و دەستوورەکەی نەکردوە و نووسیویشیەتی، “ئاشکرایە هێشتا لە عێراق ئاراستەیەکی سیاسی شۆڤینی و بەهێزی دژە سیستەمی فیدراڵی هەیە، بۆیە دەبوو هەرێمی کوردستان لە ئاستی دەستووردا پەرێزی خۆی زۆر پاک ڕاگرتبا، تاکو بیانوو بەدەست ئەوانەوە نەدات، کە لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەرفەت دەگەڕێن”.

ئارێز عەبدوڵا دەپرسێت:
– ئایا دادگای فیدراڵی ڕێگەی نەدا لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێ؟
– ئایا دادگای فیدراڵی ڕێگری کردبوو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کوردستان؟
– ئایا دادگای فیدراڵی رێگری کردبوو لە هەڵبژاردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم؟
– ئایا دادگای فیدراڵی بوو کۆتای پێکهاتەکانی بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی سیاسی و دژی لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان بەکاردەهێنا؟

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوانە و دەیان هەڵە و کەموکوری تر، کە بوونەتە بیانووی دەستی هەم ئەو لایەنانەی کە بەڕاستی دەیانەوێ یاسا سەروەربێ و هەمیش ئەوانەی لە دژی هەرێمی کوردستان لە درفەت دەگەڕین. هەق نییە چیتر گلەیی لە کەس بکەین و بۆ بەختی خۆمان بگرێین، بەڵکو دەبێ گلەیی لە خۆمان بکەین و بەخۆماندا بچینەوە، تا بتوانین بەرگەی فشارەکان بگرین و هەرێمی کوردستانیش بپارێزین، دەنا ئەوانەی بیندران هەر لێڵی دەبن و هێشتا لۆلۆ ماوە.

 

تا ئێستا 36 ملیۆن هاووڵاتی کارتی نیشتیمانییان بۆ کراوە
پێت تا ئێستا 36 ملیۆن هاووڵاتی کارتی نیشتیمانییان بۆ کراوە
نرخی دۆلار و تمەن شكان
دوات نرخی دۆلار و تمەن شكان
پەیوەنیدر