دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریكی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزین.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزینە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 150 هەزار و 600 دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن دابەزیوە و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 910 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە نەقدی بە 5 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە .
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی چەندین ڕێكاری گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و كەم كردنەوەی كاركردن بە دۆلار لە مامەڵەكان.