وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 10 بوومەلەرزە ڕوویانداوە، كە 6 دانەیان لە هەرێمی كوردستان بوون.
عەبدولعەزیم ساعدی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی ڕابردوودا 40 بوومەلەرزە تۆماركراوە، كە 10 بوومەلەرزەیان لەناو خاكی عێراق و 30 بوومەلەرزەیان لە وڵاتانی دراوسێ بوون.
لای خۆشیەوە، سەمیرە ڕەزا، بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، لەو 10 بوومەلەرزەیەی لە ناو عێراق تۆماركراوە 4 دانەیان لە نەینەوا و 3 دانەیان لە سلێمانی بوون.
وتیشی، “لەو ژمارە بوومەلەرزەیە، بوومەلەرزەیەك لە دهۆك و دانەیەك لە هەولێر و دانەیەك لە كەركوك تۆمار كراوە”.