ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئێران ڕاگەیەنرا و ژنە كوردێك بۆ یەكەمجار بووە پەرلەمانتار.
دوێنێ هەینی 1ی ئاداری 2024، دوانزه‌هه‌مین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە ئەنجام درا.
بەپێیی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكە، لە بازنەی پارێزگای ورمێ لە 12 كورسی پەرلەمان، كورد توانی 7 كورسی بەدەست بهێنێت، كە لەناو شاری ورمێ دوو كورسی بۆ كورد و كورسییەكان بۆ ئازەرییەكان یەكلایی بووەوە.
لە بازنەی شاری ماكۆ، كورد (عومەر عەلی پوور) تاكە كورسییەكەی بە بەدەستهێنانی 41 هەزار دەنگ بردەوە و لە بازنەی نەغەدە و شنۆ، كورد (عەبدولكەریم حسێن زادە) كورسییەكی بردەوە.
هاوكات، شەهێن جەهانگیری، ژنە كاندیدی كورد لە بازنەی پارێزگای ورمێ توانی سەركەوێت بۆ پەرلەمانی ئێران.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 144 كاندید له 31 پارێزگای ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 88 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان ركابه‌ریی یه‌كدی ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌روه‌ها 15 هه‌زار و 200 كاندید بۆ به‌ده‌ستهێنانی 290 كورسیی په‌رله‌مان كێبڕكێ ده‌كه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.