ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەدەچێت



مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌ لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە ئەنجام دەدەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌ لە بانگەوازێكدا ئاماژەیان بەوەكرد، بە مەبەستی‌ پشتگیری‌ چەسپاندنی‌ دابەشكردنی‌ ڕاستەوخۆی‌ مووچە لەلایەن بەغداوە، ڕۆژی‌ شەممە 2024/3/2 كاتژمێر 10ی‌ سەرلەبەیانی‌ خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە بەردەم پەروەردەی‌ ڕۆژئاوای شاری ئەنجام دەدەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌ داواكاریشن لە سەرجەم “مامۆستایان، فەرمانبەران، خانەنشینان، وانەبێژان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان” كە ئامادەی‌ خۆپیشاندانەكە بن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی‌ 21ی‌ شوباتی‌ 2024، دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ بڕیاری‌ دا بە پابەند كردنی حكومەتی عێراقی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە.

تورکیا هاووڵاتییانی سووریا دیپۆرت دەکاتەوە
پێت تورکیا هاووڵاتییانی سووریا دیپۆرت دەکاتەوە
ڕۆیتەرز: بایدن هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات
دوات ڕۆیتەرز: بایدن هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات
پەیوەنیدر