شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی بەهار و دەستپێکردنی گەشت و سەیران، نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هێزەچەکدارەکان مەبنەوە.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەهار و دەستپێکردنی گەشت و سەیران، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لەکاتی دەرچوونیان بۆ سەیران و گەشت بەهیچ شێوەیەک نزیکی سنووری سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هێزەچەکدارەکان
نەکەونەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت:بە هەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە بە تایبەت لەو ناوچانەی کە نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە، هەروەها راوکردن و داربڕین قەدەغەیە و دەبێت هاووڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لەو کارانە.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە پێویستە شوێنی گهشت و سهیرانهكانیان خاوێن رابگرن و پاكوخاوێنی سهرچاوهكانی ئاو و رووبارهكان بپارێزن.