یەکەم هێزی “بیابانی” لە عێراق دروست دەكرێت



سوپای عێراق بە پاڵپشتی سوپای فەڕەنسا یەكەم هێزی سەربازی بۆ پارێزگاری لە ناوچە بیابانییەكانی ئەنبار پێكدەهێنێت و دواتریش 4 فەوجی دیكە پێكدەهێنرێن.

فەریق ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو فەوجە بەشێکە لەو پێنج فەوجەی بیابانی سوپا، کە بڕیارە پێکبهێندرێن و لەسەر کارکردن لە بیاباندا ڕادەهێندرێن.

ڕاشیگەیاندووە، فەوجەکانی دیکەش لە نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار و کەربەلا جێگیر دەکرێن.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەوە یەکەم فەوجی بیابانی سوپای عێراقە، کە لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە پێکبهێندرێت و سەربازانی فەوجەکە لەلایەن مەشقپێکەرانی سوپای فەرەنساوە مەشقیان پێکراوە و هەر فەرەنساس، سەرپەرشتیی پێکهێنانی کردووە.

 

ژمارەی قوربانیانی غەززە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند
پێت ژمارەی قوربانیانی غەززە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند
دوو منداڵ خنكان
دوات دوو منداڵ خنكان
پەیوەنیدر