سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێك ئاڕاستەی مامۆستایان دەكات بەبۆنەی “ڕۆژی مامۆستایانەوە” و ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیکردنی مامۆستا و دابینکردنی مافەکانی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کارەکەی، بنەمای سەرەکین بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی نیشتمان.
د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەبۆنەی رۆژی مامۆستایانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی کادرەکانی پەروەردە و فێرکردن دەکەین”.
ڕاشیگەیاندووە، “بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە ڕۆڵی گەورەی مامۆستا بەرزدەنرخێنین لە پەروەردەکردنی نەوەکان تا ببنە کەسانی کاریگەر و چالاك بۆ بونیادنان و گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵگە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پشتیوانیکردنی مامۆستا و دابینکردنی مافەکانی و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کارەکەی، بنەمای سەرەکین بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی نیشتمان.