سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە توركیا و بەشداری لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا دەكات.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 1ی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا بەشداری دەكات.
ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەشدارانی كۆڕبەندەكەدا دەبێت و لەبارەی پەیوەندییەكان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، گفتوگۆ دەكەن.
كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا سێ ڕۆژ دەخایەنێت و پرسەكانی ( شەڕ، تیرۆ، كۆچ، مەترسی و لێكەوتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، كارەساتە سرووشتییەكان) و چەند پرس و بابەتێكی دیكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.