كەشناسی: وەرزی زستان كۆتایی هات



جەوهەر حمەلاو، لێپرسراوی كەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ، بەرزترین پلەی گەرمی 20.0 C° بووە و نزمترین پلەی گەرمیش -0.2 C° بووە، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا 8.3 C° بووە كە ڕێك لە ئاستی تێكڕایی پلەی مانگی شوباتی 30 ساڵی ڕابوردوودایە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕی بارینیش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا 196.5 ملم بووە ، بەراورد بە تێكڕای بارینی مانگی شوباتی 30 ساڵی ڕابوردوو كە 111 ملیمەترە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا 1.8 ئەوەندەی تێكڕاییەكە باریوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووی كەشناسیەوە وەرزی زستان كۆتایی هات و ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی بەهارە.

ئاشكراشی کردووە، بەپێی داتا تۆماركراوەكان لە %65 ی بارینەكان ئەكەوێتە وەرزی پاییز و زستانەوە ، بەو پێیەی كە كۆی گشتی بارین تاكو ئەمڕۆ ( 441.5 ملم)ە و تێكڕای بارانی ساڵانەش لە سلێمانی (675 ملم)ە، كەواتە بارینی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ لە ئاستی تێكڕای ساڵانەدایە.

وتوشیەتی، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بایەكی بەهێز كە ئاراستەكەی باكوری خۆرهەڵات بوو بە (ڕەشەبا) ناسراوە ڕووی لە ناوچەكەمان كرد، بەرزترین خێرایی با لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی 58 كم/ سەعات تۆماركرا و لە هەندێ شوێنی تری وەك هەڵشۆ 100 كم/ سەعاتی تێپەڕاند”.

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
سیناتۆرێكی ئەمریكی بۆ بارزانی: پشتیوانی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم دەكەین
دوات سیناتۆرێكی ئەمریكی بۆ بارزانی: پشتیوانی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم دەكەین
پەیوەنیدر