خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا



مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌ ڕایدەگەیەنن، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە ئەنجام بدەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌ لە بانگەوازێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەمەبەستی‌ پشتگیری‌ چەسپاندنی‌ دابەشكردنی‌ ڕاستەوخۆی‌ مووچە لەلایەن بەغداوە، ڕۆژی‌ شەممە 2024/3/2 كاتژمێر 10ی‌ سەرلەبەیانی‌ خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە بەردەم پەروەردەی‌ ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌ داواكاریشن لە سەرجەم “مامۆستایان، فەرمانبەران، خانەنشینان، وانەبێژان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان” كە ئامادەی‌ خۆپیشاندانەكە بن.

هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی‌ 21ی‌ شوباتی‌ 2024، دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ بڕیاری‌ دا بە پابەند كردنی حكومەتی عێراقی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و جەختی كردەوە، كە نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بكات و بڕیاریشی دا، كە هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێتەوە.

نرخی نەوت دابەزی
پێت نرخی نەوت دابەزی
نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دوات نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پەیوەنیدر