دارایی عێراق بۆ هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی فیدڕاڵی هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت و دەشڵێت: “هەژماری من لای عێراق پشتی پێ‌ نابەسترێت”.

مستەفا خەلیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، بەپێی بڕ‌یارەكەی دادگای فیدڕاڵی پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ كردنەوەی هەژمار لە بانكە حكومییەكانیش پێویستە حكومەتی هەرێم لیستی ناو و ناونیشانی وەزیفی و بڕ‌ی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر هەژمارێكی دیكە، كە لە بانكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق باوەڕ‌پێكراو نییە، بە جۆرێك هەژماری من لای عێراق پڕۆژەیەكی پشت پێ بەستراو نییە.

لە هەفتەی ڕابردوودا دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دابین بكرێت و فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆران هەژماری بانكییان بۆ بكرێتەوە.

سیناتۆرێكی ئەمریكی بۆ بارزانی: پشتیوانی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم دەكەین
پێت سیناتۆرێكی ئەمریكی بۆ بارزانی: پشتیوانی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم دەكەین
“دوای سەردانی سەرۆکایەتی حکوومەت، ھەڵەبجە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی”
دوات “دوای سەردانی سەرۆکایەتی حکوومەت، ھەڵەبجە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی”
پەیوەنیدر