قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە





قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆبووەنەوە

لەکۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس.

لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی کرا و جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە لەڕێی گفتوگۆوە و پشتبەست بەدەستوری عێڕاق.

جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یونامی بەرز نرخاند، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەستیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە هەمان کاتدا رایگەیاند: یونامی شایەتێکی باوەرپێکراوە بۆ ئەو رووداوانەی لە عێراق و کوردستان روودەدەن، و لەهەمانکاتدا پێگە نێودەوڵەتیەکەیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دەنگی بێدەنگەکان بگەیەنن بە جیهان.

شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
ستراتیژێکی حەوت ساڵی بۆ شێوازی وانە وتنەوە ڕاگەیەندرا
دوات ستراتیژێکی حەوت ساڵی بۆ شێوازی وانە وتنەوە ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدر