لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تەکساس روونیدەکاتەوە، کە بۆچی شوبات لە مساڵدا 29 رۆژە و بۆچی ئەم دیاردەیەش چوار ساڵ جارێک روودەدات، ئەوەش باس دەکات کە بۆچی ئەم رۆژە دەخرێتەسەر مانگی شوبات.
لوقمان حەوێز دەڵێت: ئەو جیاوازیەی کە هەیە لە 4 ساڵدا کۆدەکرێتەوە و دەبێتە نزیکەی یەک رۆژ واتە بە چوار ساڵ جارێک دەبێت ساڵێک 366 رۆژ بێت بۆ ئەوەی رۆژژمێرەکە بە وردی بمێنێتەوە و مانگەکانی ساڵ جێگۆڕکی نەکەن لەنێو وەرزەکان وەکو ساڵ و تەقویمی قەمەڕی.
لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەمڕۆژە زیادەیە دەخرێتەسەر مانگی شوبات؟ ئەو گەردونناسە دەڵێت: ئەو رۆژەی کە چوار ساڵ جارێک دەخرێتە سەر تەقویمی زایینی دەخرێتە سەر کورتترین مانگی ساڵ کە شوباتە و 28 رۆژە، واتە چوار ساڵ جارێک مانگی شوبات دەبێتە 29 رۆژ، مانگی شوباتی ئەمساڵیش 2024 کە ئێستا پیایدا دەڕۆین دەبێتە 29 رۆژ.
ئەوەشی ئاشکرا کردوە، بەهۆی ئەوەی رۆژژمێری خۆری و زاینیی 100% ورد نییە هەربۆیە ساڵێک بە وردیی 365.25 رۆژ نییە، بەڵکو 11 خولەک و 14 چرکە کەمترە، گەر بەوپێیەش بوایە دەبوو هەر 129 ساڵ جارێک رۆژێک لە ساڵ کەمبکرێتەوە، بۆئەوەی ئەم کارەش نەکرێت ساڵی 1582 بڕیاردرا لەماوەی 400 ساڵدا سێ جار کار بە درێژکردنەوەی مانگی شوبات نەکرێت بە 29 رۆژ.
ڕونیشی کردۆتەوە، کە مانگی شوبات کە تێیدا رۆژ لەجێی 28 دەبێتە 29 بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (Leap.Year) و بە کوردیش ئەو مانگە پێی دەوترێت ساڵی پڕ (کەبیسە).