بەهای دۆلار شكا



بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێكی دیكە دابەزینی تۆماركردەوە و تەنها لەماوەی ئەمڕۆدا بۆ هەر 100 دۆلار بڕی زیاتر لە 500 دینار دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بارزاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ‌ بەهای 100 دۆلار بە 151 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئەمڕۆ بەهاكەی دابەزی و ئێستا بە 150 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

پێشتر، ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ و شارەزای ژمێریاری بۆ (خەڵك) وتی، بانكی ناوه‌ندی، میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی پاره‌ به‌ گه‌شتیار جێبه‌جێ ده‌كات و میكانیزمەكەس ئەوەیە ناونووسین له‌ ڕێگای پلاتفۆرمێكه‌وه‌ ده‌بێت و دوای خۆتۆماركردن لە پلاتفۆڕمەكە، پسووڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌وه‌ ده‌درێت به‌ كه‌سی گه‌شتیار و ئه‌ویش له‌ هه‌مان فڕۆكه‌خانه‌وه‌ له‌ ڕێگای لقی بانكه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت.

 

چەند ڕێگایەک لە سلێمانی بەربەست کران
پێت چەند ڕێگایەک لە سلێمانی بەربەست کران
حاکم قادر: نابێت عێراق لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکی بە خێرایی ئاستەنگ بۆ مووچە دروستبکات
دوات حاکم قادر: نابێت عێراق لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکی بە خێرایی ئاستەنگ بۆ مووچە دروستبکات
پەیوەنیدر