سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، دژی بەکارهینانی خاکەکەمانین لەلایەن هەر دەوڵەتێکەوە بێت و دەشڵێت: لەسەر بودجە و نەوت ناكۆكی هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا”.
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ کەناڵی (العربیە) ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە بۆ دابەشکردنی ئاو و گەیشتووینەتە ئەنجامێکی ئەرێنی.
ڕاشیگەیاندووە، ناکۆکی هەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەست بە بوجە و نەوت و دانوستانەکانیش لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە.
سەرۆک کۆمار وتیشی، “دژی بەکارهینانی خاکەکەمانین لەلایەن هەر دەوڵەتێکەوە بێت و حکومەتی عێراقیش جدییە لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان”.
جەختیشی كردۆتەوە، پرسی مانەوەی هێزە بیانی و نێودەوڵەتی و هاوپەیمانەکان، حکومەتی عیراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدات.