بەهۆی بەفربارینەوە لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنووری قەرەداغ پشوو ڕاگەیەنرا.
قائیمقامیەتی شارۆچکەی قەرەداغ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەمان بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆوە پشووی فەرمییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە بەفربارین ناوچەکانی سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و پەروەدەی گشتیی سلێمانییش سەرجەم پەروەردەکانی لە بارەی پشووەوە سەرپشک کرد.