پۆلیسی سلێمانی لەبارەی تەرمێکی نەناسراوەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای ‌سلێمانی لەبارەی تەرمێکی نەناسراوەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری‌ هەیە لەبارەیەوە پەیوەندیمان پێوە‌ بكات”.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای ‌سلێمانییەوە بڵاویکردەوە، تەرمێكی‌ نەناسراو لە ڕەگەزی‌ نێر كە تەمەنی‌ نزیكەی‌ (45 بۆ 50) ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی‌ ناهیلە خاتوون لە شەقامی شەست مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە، كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی‌ لە دەستدابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی‌ كوشتنی‌ پێوەدیارنیە و هیچ ناسنامەیەكیشی‌ پێنەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری‌ هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی‌ بكات بە بنكەی‌ پۆلیسی ئەزمەڕەوە بە ژمارە (0533281723) یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن .

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرا کرد
پێت وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرا کرد
“بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت کاتییە”
دوات “بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت کاتییە”
پەیوەنیدر