كارمەندێكی تەكنیكاری بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەكاتی كاركردندا بریندار دەبێت و دوو پەنجەی دەبڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ پێنج شەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لەكاتی كاركردن لەوەرشەی چاككردنی محەویلاتی سلێمانی، تەكنیكار (دلێر لەتیف مستەفا) ناسراو بە شێخ دلێر بریندار دەبێت و بەداخەوە دوو بەنجەی دەبڕدرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، شێخ دلێر یەكیكە لە تەكنیكارە لێهاتوو و زیرەكەكانی وەرشەی محەویلاتی كارەبای سلێمانی و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ دەخوازین.