ئەمشەو، شەوی سێ شەممە ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە.
كەمێك لەمەوبەر، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەدان.
بەپێیی زانیارییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بەشێكی هاووڵاتیانیش چوونەتە شوێنی ئاگرەكە بۆ ئەوەی كەلوپەلی دووكانەكانیان لە سووتان بپارێزن.
بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتۆتە نێوان شەقامی 100 مەتری و شەقامی 40 مەتری هەولێر.