وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكاران بڕیاریدا



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەر تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد و بەشێكی پڕۆگرامی خوێندنی كەم كردەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو خوێندكارانەی لە مانگی 9 دەستیان بە خوێندن كردووە لە 11ی ئادار بۆ 24ی ئادار پشووی خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەو ناوچانەی درەنگ دەستیان بە خوێندن كردووە پشووی بەهارەیان نابێت.

لای خۆشیەوە، د. سەیوان، عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان وتی، “خوولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 23ی 6 دەستپێدەكات بۆ 17ی 7 و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە دەكرێت، بەڵام خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكان لە 17ی 8 دەستپێدەكات بۆ 4ی 9 و ڕۆژێك نا ڕۆژێك تاقیكردنەوەكان دەكرێن”..

جەختیشی كردەوە، بەشێك لە پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە و بە لیستی هاوپێچ بڵاودەكرێتەوە.

هاوكات، نورەدین عوسمان، جێگری سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان ئاماژەی بەوەكرد، بۆ پۆلە ناكۆتاكان، ئەو خوێندنانەی دواكەوتوون لە خوێندن دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان كاتی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دیاری بكەن.

ڕوونیشی كردەوە، سەبارەت بە تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی، كە بەشێوەی سەرتاسەری دەبێت بۆ خوولی یەكەم لە 7ی 5 دەستپێدەكات و لە 14ی 5 كۆتایی دێت، بەڵام بۆ خوولی دووەم لە 28ی 5 دەستپێدەكات بۆ 4ی 6 كۆتایی دێت.

شەپۆلێكی كڕێوە و بەفر بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی كڕێوە و بەفر بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكەی سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
دوات هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكەی سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر