قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕدا ده‌گرێته‌به‌ر و ئاژەڵی زیاتر هاوردە دەکات.
بە مەبەستی دانانی هاوسەنگی لە نێوان بەروبوومی ئاژەڵ و پەلەوەر لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسی كه له فه‌رمانگه‌كانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری و کشتوکاڵی سلێمانی پێكهاتوون كۆبوه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه کە بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بەڕێووەچوو، ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور بوو له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، هەروەها باس له گرتنه به‌ری چه‌ند رێكارێك كرا، كه ئه‌ویش خۆیان له هاندانی بازرگانه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ سه‌ربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستووی هاورده‌كراو له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، دەبینییەوە.
لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی، جه‌ختیكرده‌وه؛ له كاتی هاورده‌كردنی به‌روبوومه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری و ماسیدا پێویسته بازرگانه‌كان ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێنه‌ری و ته‌ندروستی بكه‌ن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانینش به‌رده‌وام چاودێری مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه بكه‌ن كه به‌روبوومه‌كانی گۆشت و مریشك و ماسییان تێدایه.
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی گۆشتی سوور بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەوە و نرخی کیۆلیەک گەیشتتوەتە 25 هەزار دینار.