بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 206 ملیۆن و 555 هەزار و 16 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 176 ملیۆن و 525 هەزار و 16 دۆلاری حەواڵە و 30 ملیۆن و 30 هەزاریشی بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەک بە نزمی ماوەتەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 151 هەزار و 200 دینار
بۆرسەی سلێمانی 151 هەزار و 250 دینار
بۆرسەی بەغدا 151 هەار و 350 دینار
بۆرسەی بەسڕە 151 هەزار و 500 دینار