کەشناسی: پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەک لە ژێر سفردایە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران نۆ پلە لە ژێر سفرەوەیە و ئاماژەش دەدات بە کەمبوونەوەی خێرایی ڕەشەباکە دەدات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان هەندێکجار دەگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دوێنێش بەرزترین ئاستی خێرایی ڕەشەبا لە ناحیەی هەڵشۆ تۆمار کرا کە 100 کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکا، دوای ئەویش لە ئاکرێ 94 و لە بارزانیش 90 کیلۆمەتر بوو.

ئەوەشی خستووتەڕوو کە نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 9ی ژێر سفرە، لە ئامێدی یەک پلە ژێر سفر و لە سۆرانیش سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

دوێنی

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕوونیشیکردەوە کە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 13

کەرکووک : 16

هەڵەبجە : 11

زاخۆ : 14

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 2-

گەرمیان : 16

توركیا ڕەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغدا هەناردەبكرێت
پێت توركیا ڕەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغدا هەناردەبكرێت
ئەپی Truecaller تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بازاڕەوە
دوات ئەپی Truecaller تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بازاڕەوە
پەیوەنیدر