عێراق بڕیاری دیكە بۆ مووچە دەردەكات



لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بوونی جووڵەیەكی پەرلەمانی ئاشکرا دەكات بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە لەسەر کرێی ڕۆژانە و کەمی مووچەی فەرمانبەران و هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و دیاری كردنی كەمترین ئاستی مووچە.

محەمەد عەنوز، سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، “پەرلەمان هەنگاو دەنێت بۆ هەموارکردنەوەی پێشنیازی یاسای خانەنشینی و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی خانەنشینی و دوورخستنەوەی لە پێویستی دارایی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پەرلەمان لە پڕۆسەی دیراسەکردنی یەکخستنی یاسای خانەنشینی بۆ سەرجەم گروپە سەربازی و مەدەنییەکاندایە و جددیەتی پێشنیازەکەش هەیە”.

وتیشی، “هەموارکردنەکە لەلایەن خولەکانی پێشووی پەرلەمانەوە پێشنیار کراوە و لەنێو پڕۆژەکانی حکومەتدایە، كە پێویستی بە هەموارکردنەوەی بڕگەکانی یاسای پێشنیارکراوی تایبەت بە تەمەن و حیسابکردنی ئەو مووچە یان کرێیەی، کە دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان”.

عەنوز ڕاشیگەیاند، “پێویستە مووچەی خانەنشین بەپێی کۆی مووچەکەی هەژمار بكرێت نەک مووچەی بنەڕەتی، ئەوەش بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خانەنشینان”.

ئاشكراشی كرد، جووڵە پەرلەمانییەكە گرنگە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە لەسەر کرێی ڕۆژانە و کەمی مووچەی فەرمانبەران و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستێکی قبوڵکراو.

بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی كاردانەوەی فراوانی لێدەكەوێتەوە
پێت بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی كاردانەوەی فراوانی لێدەكەوێتەوە
بەهای تمەن گەیشتە نزمترین ئاست
دوات بەهای تمەن گەیشتە نزمترین ئاست
پەیوەنیدر