كازم فاروق پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە



د. كازم فاروق دوای “باش بوونی دۆخی تەندروستی” بۆ جاری دووەم لە وڵاتی ئوردن-ەوە دەركەوتەوە و پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە دەبێت بچێتە ناوەندێكی پێشكەوتووی تەندروستی لە ئەوروپا یان ئەمریكا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

د. كازم فاروق، كە پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ بوو لە پەرلەمانی كوردستان، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێكچوونی باری تەندروستی دوو ساڵ لەمەوبەر، لە وڵاتی ئوردن چارەسەری وەرگرت و لە ماوەی ڕابردوودا لە 12ى 6ى 2023 لە نەخۆشخانەیەكی ئەو وڵاتەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئەمڕۆش 26ى 2ى 2024 بۆ جاری دووەم لە یەكێك لە ناوچە شوێنەوارییەكانی ئەو وڵاتە دەركەوت و پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە.

كازم فاروق لە پەیامە ڤیدیۆییەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دۆخی تەندروستی بەرەو باشبوون چووە و پزیشكەكان پێیان وتووە، كە دەبێت لە ناوەندێكی تەندروستی پێشكەوتووی جیهانی چارەسەر وەربگرێت، ئەگەرنا كاریگەری خراپی لەسەر دۆخی تەندروستی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی تەندروستی بەراورد بەپێشتر بەرەو باشبوون چووە.

وتیشی، “هەندێك كەس بە باسكردنی بابەتی تەندروستی من ئەشڵەژێن و شپرزە ئەبن و بە دەموچاویاندا دەناسرێنەوە و لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكانیادا پرسیار ئەنووسنەوە بۆ ڕۆژنامەنووسی سێبەری خۆیان تا لێیان بپرسێ‌ بۆ د. كازم ئێستا قسە ناكات”.

ئاشكراشی كرد، لەسەر ڕێنمایی پزیشكەكان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وڵاتی ئوردن جێدەهێڵم و دەچمە یەكێك لە ناوەندە پزیشكییە پێشكەوتووەكان و بۆ هەر ناوەندێك بچم بە ئاشكرا دەڕۆم و بە هاووڵاتیانی ڕادەگەیەنم.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا
پێت بەهای دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا
بۆ کارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە
دوات بۆ کارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە
پەیوەنیدر