بەهێزی ڕەشەبا گەیشتە 100 كیلۆمەتر



شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، كە خێرایی ڕەشەبا گەیشتۆتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لە هەندێك شوێن زیاتریش بووە و زیانی لێ‌ كەوتۆتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك ئەوەی دوێنیێ‌ پێشبینیم كردبوو سەبارەت بە بەهێزی ئەو ڕەشەبایەی هەرێمی گرتەوە، خێراییەكەی گەیشتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لە هەندێك ناوچە زیاتریش بووە.

وتیشی، “بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی کەشناسی سلێمانی خێرایی با لەهەڵشۆ لە دەڤەری پشدەر گەیشتۆتە 98 کم لە كاتژمێرێكدا و چونکە 100% لەهەموو شوێنێك وێستگەی لێ نیە تا 100 و سەرووی 100 كیلۆمەتریش بووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەندێك ناوچە زیانی لێ‌ كەوتۆتەوە و لە كۆیە زیاتر لە 30 درەختی شكاندووە و لە پشدەر عەمودی كارەبای خستووە و لە سلێمانی-ش چەندین درەختی شكاندووە.

ڕاوێژكارێكی سودانی وردەكاری پێدانی مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
پێت ڕاوێژكارێكی سودانی وردەكاری پێدانی مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
چۆن بە مانگێك هەژمار بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر دەكرێتەوە؟
دوات چۆن بە مانگێك هەژمار بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر دەكرێتەوە؟
پەیوەنیدر