عەتوان عەتوانی: ده‌بێت له ‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌



عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌ ئه‌لیكترۆنی، پێویستە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، پاش كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا عه‌توان عه‌توانی ڕایگه‌یاند، “پاش ئەوەی لیستی مووچه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت، پارەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت، بۆ مانگه‌كانی داهاتووش ده‌بێت  سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان به‌ ئه‌لیكترۆنی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی بانكه‌ فیدڕاڵییه‌كان مووچه‌ دابەشبكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت چونكه‌ ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆخێكی مرۆییداین و ده‌بێت حكومه‌ت به‌ گوێره‌ی لێكه‌وته‌كان و ستاندارده‌كان پابه‌ندی خۆی بنوێنێت، دامه‌زراوه‌كان ئاماده‌كاریه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، پاش ڕه‌وانه‌كردنی خشته‌ی مووچه‌ پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دەنێردرێت.

سەبارەت بە کاتی ڕەوانەکردنی پارەی مووچەی مانگی شوبات، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ دارایی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، هه‌ر كاتێك لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، ئه‌وكاته‌ پاره‌كه‌ رڕ‌وانه‌ ده‌كرێت، له‌ مانگه‌كانی داهاتووش ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ناو ئه‌و بانكانه‌دا داده‌نرێت و ئه‌و بانكانه‌ش سه‌كۆی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ و ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران.

ڕوونیشی کردەوە‌، ئه‌م مانگه‌ش هاوشێوه‌ی پێشتر پاره‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرا، بۆ مانگه‌كانی داهاتووش لە ڕێگەی بانكه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابەشدەکرێت، ده‌بێت له ‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌.

چۆن بە مانگێك هەژمار بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر دەكرێتەوە؟
پێت چۆن بە مانگێك هەژمار بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر دەكرێتەوە؟
گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە بە ڕێژەی ٦٠٪ بەرز دەکاتەوە
دوات گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە بە ڕێژەی ٦٠٪ بەرز دەکاتەوە
پەیوەنیدر