بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، بە سەردانێكی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بكات.
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەگەڵ دوو وەزیری حكومەتەكەی سەردانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكات.
ھاوكات بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “لا ریپەبلیكا”ی ئیتاڵی، جۆرجیا میلۆنی لەسەردانەكەیدا ھێزەكانی وڵاتەكەی، كە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و ھەرێمن بەسەردەكاتەوە.