خێرایی با دەگاتە سەرووی 40 کیلۆمەتر و پلەی گەرماش 9ی ژێر سفر تۆمارکرا



کەشناسی ڕایگەیاند، خێرایی ڕەشەبا لە هەندێک ناوچەی کوردستان دەگاتە سەروو 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانیش پلەی گەرما 9 پلە لە ژێر سفرەوەیە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی ڕەشەبا تاکو ئێوارە، بە تایبەتیش لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

ڕوونیشیکردەوە کە خێراى با لە نێوان 10-20کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە ناوچەکانی ڕەشەبا لەنێوان 20-40 کیلۆمەتر دەبێت و هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 40 کیلۆمەتر.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 4-6 پلە دادەبەزێت و لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما تۆمارکراوە کە 9ی ژیر سفر بووە و بەرزترینیشی 4ی ژێر سفر.

کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بۆ هەوری تە واو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا و خێرایی با لە ن و خێرایی با لە نێوان 10-20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمیرێکدا و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14

سلێمانی :10

دهۆک : 13

زاخۆ : 14

هەڵەبجە :11

کەرکوک :17

سۆران :9

حاجی ئۆمەران :3-

گەرمیان :15

 

نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
پێت نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات
دوات تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات
پەیوەنیدر