لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لەگەڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە، له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 و جێگیركردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم گفتوگۆ دەکرێت.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی، ته‌یف سامی سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆ ده‌بێت له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ناردنی یاسای بودجه‌ی 2024 و ئه‌و بڕگانه‌ی بڕیاره هه‌مواربكرێنه‌وه.
بەپێی زانیارییەکان یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و ته‌یف سامی گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی و پابه‌ندكردنی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه، نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه‌یان بانگھێشتی وه‌زیری دارایی كردووه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به ھه‌مواری یاسای بودجه و بریاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم.
هاوکات دوێنی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی، گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندكردنی هەردوو حكوومەتی ناوەند و هەولێر، بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢١ ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، کە ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مانگانه پاره بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.