کێ دەچێتە شوێنی خالید شوانی؟



یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە جیگرەوەی خالید شوانی دیاریبکات بۆ ئەو مەبەستەش ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی وه‌زیری وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ له‌ شوێنی ئەو کاندید کردووە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی بڕیاریداوه‌ ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و له‌ شوێنی خالید شوانی کاندید بکات، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی دیارینەکراوە.

رۆژی 27-10-2022ی ئه‌مساڵ خالید شوانی كه‌ وه‌زیری هه‌رێم بوو بۆ كاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم وه‌ك وه‌زیری دادی عێراق له‌ پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو.

دوو شەپۆلی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت دوو شەپۆلی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لە کەرکوک داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی ئامادە و کوژراو بریندار هەیە
دوات لە کەرکوک داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی ئامادە و کوژراو بریندار هەیە
پەیوەنیدر