نرخی بەنزین هەرزان دەبێت



وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی كردنەوەی پاڵێوگەی بێجی ئاستی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و بەتایبەت بەنزین زیادی كردووە و دەشڵێت: “نرخی بەنزین دادەبەزێت” بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ هەرزان كردنی نرخی بەنزین لەكاتێكدا ڕۆژانە بەنزینی 750 دیناری حكومی لە بەنزینخانەكان دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ نووسراوێکمان پێنەگەیشتووە بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێم.

لای خۆشیەوە، حامد یونس، بریکاری پاڵاوگەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو پلانانەی بۆ پاڵاوگەکان داندراوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵاوتنی زیاتری ڕۆژانە و بەوەش پێویستی ناوخۆ بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئاستی پاڵاوتنی ڕۆژانە بەرێژەی ٧٠ هەزار بەرمیلی دیکە بەرزکراوەتەوە لە پاڵاوگەی نەجەف و دوای کردنەوەی پاڵاوگەی بێجی ئاستی هاوردەکردنی سوتەمەنی لە ١٤ ملیۆن لیترەوە دابەزیوە بۆ حەوت ملیۆن لیتر، کە بەرێژەی ٥٠٪ پێویستی ناوخۆی پڕکردووەتەوە.

باسی لەوەش کرد، پاڵاوگەکان لە ئێستادا کرێی هاوردەکردنی سووتەمەنیان لەسەر نەماوە بەوەش نرخی سووتەمەنی لە مانگەکانی داهاتوودا زیاتر دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و هەوڵیش دراوە لە رێگەی دروستکردنی چەند پاڵاوگەیەکی ترەوە نرخی سەرجەم سووتەمەنییەکان کەمبکرێنەوە.

هاوکات، حەیان عەبدولغانی، وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی، “لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتۆتە چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل و لەو رێژەیەش یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەکاردەهیندرێتەوە بۆ پێوسیتی ناوخۆ”.

لە عێراق نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار و موحەسەن بە 650 دینارە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەنزینی حكومی لیتری بە 750 دینارە و لە چەند بەنزینخانەیەكی دیاریكراو لە هەر شارێك دابەش دەكرێت و نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە 850 دینارە و موحەسەن بە 1050 دینار و سوپەر بە 1200 دینارە و تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ هەرزان كردنی نرخەكەی.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نرخی سووتەمەنی بەرزدەبێتەوە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بە ڕێژەیەكی بەرچاو نرخی سووتەمەنی دابەزیوە و لە ئێستاشدا ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دۆلار لە دابەزیندایە، بەڵام بڕێكی كەم لە مانگی ڕابردوودا نرخی بەنزین دابەزی و تا ئێستا نرخەكەی گرانە بە بەراورد بە گوزەرانی هاووڵاتیان.

ئاوات شێخ جەناب بۆ چاودێری دارایی عێراق: دەرگای وەزارەت و گەنجینەکان کراوەیە
پێت ئاوات شێخ جەناب بۆ چاودێری دارایی عێراق: دەرگای وەزارەت و گەنجینەکان کراوەیە
بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ بەپەلە ئەم هەنگاوە بنێ
دوات بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ بەپەلە ئەم هەنگاوە بنێ
پەیوەنیدر