وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزارەت كۆدەبێتەوە و دوابڕیار لە تاقیكردنەوەكان و پشووەكان دەدرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی ڕایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن لە مانگی حوزەیراندا بکرێت، میکانیزمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەگۆڕین.
ڕاشیگەیاندووە، داوام کردووە ئەگەر پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان کەوتە هاوین لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بن.
وتیشی، “ڕۆژی سێ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت دەکەین و بڕیار دەدەین لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی”.
جەختیشی كردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا قسەش لەسەر هەمووارکردنەوەی پشووەکانی وەرزی بەهار دەکەین.