بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانییە و بابل کرایە پشووی فەرمی.
ئەنجومەنی پارێزگاكانی نەجەف، بابل و دیوانیە، بڵاویانكردەوە، بەهۆی بەردەوامیی بارانبارین و كە پێشبینی دەكرێت سبەینێش بەردەوام بێت و ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن.
دەشڵێن، پشووەكەی سبەینێ فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە یەکشەممە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.