بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری دابوو، بەرەو كۆتایی هێنان بە سیستمی پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنی لە پێدانی دۆلار بە بازرگانان هەنگاو بنێت، بەڵام لە بڕیارێكی نوێ‌دا پێدانی دۆلاری بە گەشتیاران بەنرخی فەرمی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار خستە ناو پلاتفۆڕمەكەوە.
ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ و شارەزای ژمێریاری بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بانكی ناوه‌ندی، میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی پاره به گه‌شتیار حێبه‌جێ ده‌كات و میكانیزمەكەس ئەوەیە ناونووسین له ڕێگای پلاتفۆرمێكهوه ده‌بێت.
ڕوونیشی كردەوە، دوای خۆتۆماركردن لە پلاتفۆڕمەكە، پسووڵهیهك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌درێت به كه‌سی گه‌شتیار و ئه‌ویش له هه‌مان فڕۆكه‌خانه‌وه له ڕێگای لقی بانكه فه‌رمییه‌كانه‌وه پاره‌كه وه‌رده‌گرێت.
ئاشكراشی كرد، سه‌ره‌تا ئه‌م پڕۆسه‌یه له سێ فرۆكه‌خانه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌وانیش فڕۆكه‌خانه‌ی (به‌غدا و به‌سره و هه‌ولێر)ه، لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید راسپیردراون به ئاماده‌كاری پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
وتیشی، “ئامانج له‌م ڕێكاره ئه‌وه‌یه دۆلار به نرخی فه‌رمی بگاته ده‌ستی گه‌شتیاری ڕاسته‌قینه” .