بەبۆنەی یادی “شەعبان”یەوە لە بەشێكی پارێزگاكانی عێراق كرایە پشوووی فەرمی.
هەریەكە لە پارێزگاكانی (بەسرە، زیقار، میسان، كەربەلا، موسەننا، واست، بابل، نەجەف و چەند پارێگایەكی دیكە) بڕیاریاندا دوو سبەی دوو شەممە 26ی شوبات، بكرێتە پشووی فەرمی لە تەواوی دامودەزگا حكومییەكان.
پشووەكە بەبۆنەی 15ی مانگی شەعبانی كۆچییەوەیە، كە بە یادی “زیارتی شەعبانییە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سعودیە و ناوچە سوننەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان سبەینێ 15ی شەعبان-ە، بەڵام لەناوچە شیعە نشینەكان دوو سبەی دوو شەممە بە 15ی شەعبان دیاری كراوە.