ئاستى ئاوى بەنداوى ئەڵوەن بەرزبووەتەوە



وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لەم دواییەدا ناوچەکانی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی ئەڵوەن لە خانەقین بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بە گشتی یەدەگی ئاو و دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ دەشتە لیتەنیەکانی عێراق بەرزبوونەتەوە و لافاوێکی باش ڕژاوەتە ناو بەنداو و ڕووبارەکانەوە.

وەزارەتەکە دیمەنەکانی بەنداوی ئەڵوەنی بڵاوکردووەتەوە، کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری خانەقینەوە و توانای گلدانەوەی ٣٨ ملیۆن مەتر دووجا ئاوی هەیە، جگە لە سوودی گلدانەوەی ئاویش، شاری خانەقین لە لافاو دەپارێزێت.

ئەندازیار ئەحمەد وەسین، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن، ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە، ئاستی یەدەگی ئاو لە بەنداوەکە بۆ ٣٠ ملیۆن مەتر دووجا بەرزبووەتەوە، لە ماوەی ١٥ی شوبات بۆ ٢٢ی شوباتی ئەمساڵدا ٥٦ ملم باران لە ناوچەی خانەقین باریوە، ئەمەش کاریگەریەکی باشی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی یەدەگی ئاوی بەنداوەکە.

شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێک رادەگەیەنێت
دوات دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێک رادەگەیەنێت
پەیوەنیدر