پێشبینی هاتنی بایەکی سارد و چالاک بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت و پێدەچێت ماوەی ٥ ڕۆژ بخایەنێت.
محەمەد کەلاری پێشبینیکاری کەشناسی بە خەڵک ی ڕاگەیاند، له ٢٥ی ئه‌م مانگه واتا ڕۆژی یه‌كشه‌مه بای باكوری خۆرهه‌ڵات ( ڕۆژهه‌ڵات ) ده‌ست به چالاكی بكات له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش ( سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و ئیداره‌ی سۆران ) و ڕۆژی هه‌ینی ١ی٣ی٢٠٢٣ كۆتای پێدێت.
ئاماژەی بەوەشدا، به‌هۆی ئه‌وو به‌فره زۆره‌ی باریوه له‌ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌ڵكردنی بای باكور پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوو نزمه‌بێته‌وه كه ڕێژه‌كه‌ی ٥ بۆ ٦ پله سلیزییه و شه‌وانیش پله‌ی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك ژێر سفر تۆمار ده‌كات و ئه‌گه‌ری به‌ستن و شه‌خته هه‌یه و بایه‌كه‌ی زۆر سارده‌بێت.
وتیشی، ئه‌گه‌رێكی ٦٠ % هه‌یه به‌هۆی داخڵبوونی هه‌ندێ هه‌وره‌وه له خۆرهه‌لاتی كوردستان له شه‌وی ٢٧له‌سه‌ر٢٨ی مانگ بڕێك به‌فری ورد و خێرا سه‌نته‌ری سلێمانی و قه‌ره‌داخ و سه‌نگاوو و ناوجه شاخاویه‌كانی سلێمانی و بناری به‌مۆ و سنوری هه‌ڵه‌بجه بگرێته‌وه و له‌هه‌ندێ شوێنی به‌رزتر له‌سلێمانی ئه‌گه‌ری ٣سم به‌فر هه‌یه،
دەربارەی کەش و هەوای سلێمانی ، محەمەد کەلاری ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکەم له‌سه‌نته‌ری سلێمانی كڕێوه‌ی به‌فر ده‌بێت ته‌نها ئه‌وو شوێنانه‌ی ناووم بردن ئه‌گه‌ری هه‌یه و جێگاكانی دیكه ئاساییه بێت، به‌لام دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما سه‌رانسه‌ریه و جگه له‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا شاره‌كانی تر خێرای با به‌رزه‌بێته‌وه بۆ ٢٨كم له‌سه‌عاتێكدا .