بەرپرسی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، سوپاس بۆخوا تەندروستیم باشە و ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتە گوایە گیانم لەدەستدابێت دوورە لەڕاستیەوە و دەشڵێت،”ئەوكەسانەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە بڵاودەكەنەوە تەنها بۆ چەند لایكێك وا دەكەن”.
غازی عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنەی پارێزگای هەولێر و بەرپرسی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، سوپاس بۆخوا تەندروستیم باشە و ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتە گوایە گیانم لەدەستدابێت دوورە لەڕاستیەوە.
وتیشی ،” ئەوكەسانەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە بڵاودەكەنەوە تەنها بۆ چەند لایكێك وا دەكەن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە لەبەشێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك كەسایەتی و ڕۆژنامەنووس بڵاودەكرێتەوە دوای بەدواداچوونەكان دەردەكەوێت هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدانیە.