پاڵاوگەی بێجی دوای زیاتر لە 10 ساڵ ئەمڕۆ دەکەوێتەوە کار



سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەفەرمی پاڵاوگەی بێجی کردەوە و بڕیارە دەست بە کارەکانی بکاتەوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵاوگەی بێجی كردەوە، دوای بەگەڕخستنەوەی تەواوی یەکەکانی پاڵاوگەكە، لەماوەی رابردوودا.

پاڵاوگەکە ماوەی 10 ساڵ بوو لە کارکەوتبوو، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە کرایەوە و لە توانای پاڵاوگەکەدا هەیە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت.

لە ساڵی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی دوای گەڕانەوەی کەلوپەلە دزراوەکانی پاڵاوگەکەی رایگەیاند، و گرەنتی سەر لە نوێ کەوتنەوە گەڕی پاڵاوگەی بێجی دووپاتکردەوە، و ڕایگەیاند ، بە نۆژەنکردنەوە و بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەی بێجی عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی سووتەمەنی نابێت.

وتیشی، “کردنەوەی دەرگای پاڵاوگەی بێجی دەرگای هاوردەکردنی سوتەمەنییەکان دادەخات.”

ئەوە لە کاتێکدایە، عەدنان محەمەد بەڕێوەبەری پاڵاوگەی بێجی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٣ رایگەیاند، ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت بەرز بووەتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆ، بەو پێیەی پاڵاوگەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی خاوەن ئەزموونی بەرز لە پاڵاوگەکەدا دامەزراوە و بەشی پاڵاوتنی چەوری لە پاڵاوگەکە کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی ١٢٥ هەزار تۆن جۆری جیاوازی زەیتی بنەڕەتی هەیە بەم نزیکانە دەست بە کار دەکاتەوە.

لە ڕووداوێکی پێکدادان لە چین نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشت
پێت لە ڕووداوێکی پێکدادان لە چین نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشت
ئەمریکا سیستمی سیرامی لە بەغدا خستە کار
دوات ئەمریکا سیستمی سیرامی لە بەغدا خستە کار
پەیوەنیدر