سوالا برافەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بەدووری نازانێت كەشتییە گەشتیارییە كۆنەكان بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاربهێنرێن و پێیوایە هەموو ڕێگەچارەكان لەو ڕووەوە كراوەن.
برافەرمان لەبەردەم ئەنجومەنی لۆردەكانی بەریتانیا ڕايگەیاند”خەرجكردنی پێنج ملیۆن پاوەند لە ڕۆژێكدا بۆ داڵدەدانی پەنابەران لە ئوتێلەكاندا مایەی قبوڵكردن نییە”.
بە وتەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا”هەموو ڕێگەچارەكان خراونەتەڕوو، لەئێستادا پێداچوونەوەیان پێدا دەكرێت، بەڵام بەرپرسان سەرقاڵی گفتووگۆن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی گەشتییەكان دابین دەكەن كە پەنابەران تێیاندا نیشتەجێ دەكرێن”.
سوالا برافەرمان دەڵێت”هەوڵدەدات بەزووترین كات، ڕێگە لە بەكارهێنانی ئوتێلەكان بگرێت بۆ داڵدەدانی پەنابەران، چونكە تێچوەیەكی زۆری هەیە و مایەی قبوڵكردن نييە لای باجدەران”.
پێشتر ڕیشی سۆناك سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا لە هەڵمەتی هاوینەی بۆ سەركردایەتی پارتی پارێزگاران، بیرۆكەی داڵدەدانی پەنابەرانی لە گەشتییە گەشتیارییە چۆڵكراوەكاندا خستبووەڕوو.