هەرێمی کوردستان : زەنگەکان بۆ کێ لێدەدرێن ؟



عادل باخەوان

لەماوەی هەشت ڕۆژی ڕابوردودا، سێ ڕوداوی گرنگ کە، لە سێ ئاستی جیاوازدا، پەیوەندی بونیەویان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، سەرنجیان ڕاکێشام و پێموایە شیاوی ئەوەن کە لەم پێگەیەوە قسەیان لەسەر بکەم.
ڕوداوی یەکەم بریتیە لە ڕاپۆرتەکەی گالوپ لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕوداوی دوهەم بریتیە لە کۆنفرانسی میونخ و پاڕانەوەی کەملا هەریس بۆ دانیشتن لەگەڵ سودانیدا.
ڕوداوی سێهەمیش بێگومان بڕیارەکانی دادگاکی فیدراڵیە لەسەر هەرێمی کوردستان.
چەند پەرەگرافێک لە چاوەڕوانی بڵابونەوەی وتارەکەدا کە دواتر لە کۆمنت دایدەنێم :
……

کورد نابێت بەهیچ شێوەیەک هیچ ڕەخنەیەک لە عێراق بگرێت. تۆی کورد دەبێت لەوە تێبگەیت کە هەموو عێراقیەک، کوردستان بە بەشێک لە سەروەری عێراقی مێژووی دەزانێت و هیچ عێراقیەک ئامادەنیە دەست لە بستێک لە خاکی هەرێمی کوردستان کە بە خاکی خۆی دەزانێت هەڵبگرێت. ئەوەی کورد دەبێت ڕەخنەی لێبگرێت تەنها و تەنها خودی خۆیەتی و دەبێت تەنها و تەنها لەخۆی بپرسێت : بۆ گەیشتم بەم دۆخە ؟ چۆن گەیشتم بەم دۆخە ؟ بۆ هەلومەرجێکی بابەتیم ئامادەکرد کە دادگاکی فیدراڵی بێت و بەم شێوەیە دەستێوەردان لە کاروبارەکانمدا بکات ؟

ئایا ئەمە کۆتایی کۆتاییەکانە بۆ هەرێمی کوردستان ؟ بێگومان نەخێر، بەڵام ئەمە کۆمەڵێک زەنگی یەکجار مەترسیدارن کە بۆ هەرێم لێدەدرێن ! ڕاستە تا ئێستاش ڕێگایەک ماوە بۆ هەستانەوە، بۆ دەربازبوون، بۆ کاراییدانان بەسەر هاوکێشەکانی هێزەوە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە ئەم بژاردەیە تەنها و تەنها کاتێک مومکینە کە کورد، کۆی ئەو پارادیگم و سیستمی مامەڵەکردنەی بگۆڕێت کە بەمشێوەیە لەبەرامبەر بەغدای حکومەت و بەغدای میلیشیاکاندا پەڕوباڵیان کرد.

پێشبینی بارینی نمە باران دەکرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت پێشبینی بارینی نمە باران دەکرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
هەولێر؛ ١٠ بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ داخران
دوات هەولێر؛ ١٠ بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ داخران
پەیوەندیدار