كارەبای سلێمانی؛ ڕێگە چارەیەك بۆ ئەوانەی كارەبایان بڕدراوە دادەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سەرەڕای پشووی فەرمی بنكەی وەرگرتنی پارەی كارەبا كراوە دەبێت بۆ وەرگرتنی قەرزی كارەبای هاوبەشانی بازرگانی، كە بەهۆی قەرزاریەوە كارەباكانیان بڕداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی كارەباكەیان بڕدراوە، رۆژی یەكشەممە 25ی 12ی 2022 سەرەڕای پشووی فەرمی بنكەی وەرگرتنی پارەی كارەبای بەردەم بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە پشت مەحكمەی سلێمانی كراوە دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەو هاوبەشانەی قەرزی كارەبایان لایە ، دەتوانن سەردان بكەن و پارەی قەرزەكەیان بدەنەوە بۆ ئەوەی دوای پارەدان كارەباكەیان بۆ هەڵبكرێتەوە.

دەست بە دروستكردنی گەورەترین پرد دەكرێت لە عیراق
پێت دەست بە دروستكردنی گەورەترین پرد دەكرێت لە عیراق
داهانی نانەوتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كەمی كردووە
دوات داهانی نانەوتی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كەمی كردووە
پەیوەنیدر