سەرۆکی حکومتی هەرێم دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت” خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەموو کوردستان بە ئەرکی خۆمان دەزانین”
ئەمڕۆ پێنج شەمەە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و کۆمەڵێک پرۆژەیان ڕاگەیاند.
مەسرور بارزانی لەدوای گەڕانەوەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و شاری شەهیدانم کردەوە و تاجە گوڵینەمان لە بەردەم سیمبوڵی شەهیدان دانا،
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵێک بڕیارمان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە دەرکردووە و بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگیشمان دانا، کە ڕێگە و پردی تووەقوەتە. هەروەها کۆمەڵگەی خۆراکی (ڕاسان)مان بەسەر کردەوە.
لە کۆتایشدا دەڵێت”خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەموو کوردستان بە ئەرکی خۆمان دەزانین”.
جێی ئاماژەیە ئەو بڕیارانەی بۆ هەڵەبجە دەرکران بەشێکیان بریتیبوون لەو یاداشتەی کە دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان پێشکەشی ئەنجەمەنی وەزیرانی کردبوو، بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە وەک پارێزگاکانی تر، پرۆژەی ئاوەدانی و بازرگانی و کشتوکاڵی تێدا ئەنجام بدرێت،
ئەمڕۆش بڕیارەکان واژۆکران و سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان لقی سلێمانیش ڕایگەیاند، “بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە هەڵەبجە دەچێتە قۆناغێکی ترەوە”.