ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی  پەیامێکیان بڵاوکردەوە



ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە پەیامێکیاندا دەڵێن”  هێشتا خواستەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران بەتەواوی بەدینەهاتوون”.

مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکەن، ئاشکرایە بایکۆتی خۆڕسکانەی ئەمجارەمان لە ڕووی مەودا و مەدەنیەت و خۆڕاگرییەوە ڕیکۆردێکی مەزنی لە ئاستی هەرێم و عێراق و جیهانیشدا شکاند، و بەهۆی پشوودرێژی و بەدەمەوەهاتنی چینوتوێژەکان بەگشتیی و مامۆستایانی خاوەنهەڵوێست بەتایبەتی تا دواسات بەبەهێزیی و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە درێژەی کێشا

ڕاشیان گەیاند، لە پاش 155 ڕۆژ لە پشوودرێژی و کۆڵنەدان لە ڕاگەیاندنی بایکۆتەوە بگرە تا ئەنجامدانی دەیان خۆپیشاندانی پڕجۆشوخرۆش لە سیانزە شارو شارۆچکە، سەردانی جۆراوجۆر بەرەو بەغداد ،و تۆمارکردن و ناردنی سکاڵا بۆ دادگای پەیوەندیدار لە بەغدادی پایتەخت و پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانتار و ڕێکخراو و سەندیکا و کەسایەتییە جیهانییەکان، ؛ وا وردە وردە بەری ڕەنج و خۆڕاگرییەکەمان دەچنینەوە.

جەختیشیان کردەوە، گرنگە بزانین کە خواستەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران بەتەواوی بەدینەهاتوون، بۆیە لێرەدا ناوەستین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان، هاوکات بەوردی چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەین، هەر لایەنێک کەمتەرخەم بێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت بەرامبەری.

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ٧ بڕیاری گرنگی تایبەت بە هەڵەبجە ڕاگەیاند
پێت سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ٧ بڕیاری گرنگی تایبەت بە هەڵەبجە ڕاگەیاند
ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە
دوات ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە
پەیوەنیدر