دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستا، هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و  دەڵێن” نیگەرانین لەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان”

دەقی پەیامەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

ڕۆژی 21 ی شوبات دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق لەسەر سکاڵایەک بڕیاری دا بەهەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان. ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانین لەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان . چونکە مافی بەشداری سیاسی لە پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و دام و دەزگاکانی تری دەوڵەت مافێکی چەسپێنراوە بەپێی دەستوری عێڕاقی و نمونەیەکی جوانە لەهەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وە تا خولی پێنجەم. بەداخەوە هەمیشە کەمینەکان وەك لاوازترین ئەڵقە سەیر دەکرێن کە لە هەموو هەنگاوێکی هەر گۆڕانکارییەکدا بەئاسانی دەستى بۆ دەبرێت. لەکاتێکدا دادگای فیدڕاڵی ئەوە دەزانێ کە هەمان ماف بۆ دیاری کردنی ڕێژەی کۆتا لە عێڕاق لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنە خۆجێیەکان پەیڕەو دەکرێ بەڵام ئەو مافە لەهەرێمی کوردستان رەت دەکرێ بەرامبەر کورسی کەمینەکان. ئەگەر چی سەدان دانیشتنی گفتوگۆ لە بارەى داواکارییەکانی کەمینەکان ،سەبارەت بە کورسی و پشکەکانی پەرلەمان ئەنجام درابوو ، کە تێیدا داوا دەکرا دەنگدان بەو کورسیانە بۆ (مەسیحی و تورکمان) ڕێک بخرێتەوەو بەئالیەت و شێوازی تایبەت کە زامنی مافەکانیان بکات، بەڵام لەبری ئەوەی دادپەروەری بەرامبەریان بکرێ لەو مافە بنەڕەتیە، ئەم دەستکەوتە دیموکراسییەش لەبارچوو وەمافی جیاکاری ئەرێنی بەرامبەریان هەڵوەشایەوە. لەکاتێکدا دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەی نەبو کە هەمواری یاسا بکات چونکە دادگا پێشتر خۆی باسی کردوە بەبڕیاری ژمارە (53/ ئیتحادی/2023)و(26/ئیتحادی/2020) کە بەروونی ئاماژەی بەوە کردوە کە لەپسپۆڕی ئەو دادگایە نیە هەمواری ماددەو بڕگەکانی یاسا بکات. هەروەها دەستووری عێراق بەڕوونی جەخت لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکانی عێراق لە پەرلەمان دەکاتەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەو پشکەی هەڵوەشاندەوە. ئەو بڕیارەی دادگای وێڕای ئەوەی کاریگەری نەرێنی دەبێ بۆ پێکهاتەو کەمینەکان کە بەشێکی گرنگ و ڕەسەنی ئەو وڵاتەن کە بەپێچەوانەی ئەو بڕیارە چاوەڕێی بڕیارو ڕاسپاردەی باشتریان دەکرد بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ڕێکخستنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لەپشک وکورسی پەرلەمان بەڵام دادگای فیدڕاڵی بەتەواوی کۆتایی بەکورسی کۆتاکان هێنا.

شەپۆلێکی بەهێزی سەرما سەدان باڵندەی ئاوی، لە چین لەناو برد
پێت شەپۆلێکی بەهێزی سەرما سەدان باڵندەی ئاوی، لە چین لەناو برد
پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان:ئێمە کەمینە نین و پێویستمان بە بەخشین نییە
دوات پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان:ئێمە کەمینە نین و پێویستمان بە بەخشین نییە
پەیوەنیدر