پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان:ئێمە کەمینە نین و پێویستمان بە بەخشین نییە



پارتی ئیرادەی تورکمان لە هەولێر بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نەهێشتنی کورسی کۆتاکان بڵاوکردەوە و دەڵێن” ئێمه‌ نه‌ كه‌نمینه‌ین وه‌ نە پێویستیشمان به‌به‌خشینە به‌ڵكو ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یێكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین”

لە بەیاننامەکەی پارتی ئیرادەی تورکماندا ئاماژە بەوەکراوە، ئێمه‌ هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا نه‌بووین بۆ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك توركمان وه‌هیچ كاتێكیش پاڵپشتی له‌بوونی ناكه‌ین،

دەشڵێن، ده‌كرێ كۆتا بۆ ماوه‌یێكی كاتی په‌سند بكرێ به‌ڵام كورسی كۆتا هه‌روه‌ك چۆن زیانی نیه‌ هیچ كاتێکیش سودی نه‌بووه‌. به‌ڵام بریاری نه‌مانی كورسی كۆتا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودیان لێ بینیوه‌بریارێكی ناخۆشه‌ چونكه‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا بۆیان ده‌هات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لێیان ده‌بردرێت.

دقی بەیاننامەکەی پارتی ئیرادەی تورکمان:

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان.. به‌یان نامه‌ی پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان سه‌باره‌ت به‌بریاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌نه‌مانی كورسی كۆتاكان: ئازیزان توركمانه‌ ره‌سه‌نه‌كانی شاری هه‌ولێر و كفری، دادگای فیدراڵی له‌رێكه‌وتی ٢٢\٢\٢٠٢٤ دا بریاری نه‌مانی ١١ كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستانی دا ئێمه‌ هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا نه‌بووین بۆ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك توركمان وه‌هیچ كاتێكیش پاڵپشتی له‌بوونی ناكه‌ین، چونکە كۆتا مافێكه‌ ده‌به‌خشرێته‌ كه‌مینه‌كان ئێمه‌ نه‌ كه‌نمینه‌ین وه‌ نە پێویستیشمان به‌به‌خشینە به‌ڵكو ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یێكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین ره‌سه‌نایه‌تی و مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م وڵاته‌دا هەردەم دیار و دره‌وشاوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بێت ئه‌م مێژوه‌ پر سه‌روه‌ریه‌مان نه‌زانێت پێویسته‌ بیخوێنته‌وه‌ و به‌دواداچون بكات له كتێب و لێكۆلنه‌وه‌ مێژوویه‌كان ئه‌وكات ئاشنا ده‌بێت به‌ره‌سه‌نایه‌تی و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. ده‌كرێ كۆتا بۆ ماوه‌یێكی كاتی په‌سند بكرێ به‌ڵام كورسی كۆتا هه‌روه‌ك چۆن زیانی نیه‌ هیچ كاتێکیش سودی نه‌بووه‌. به‌ڵام بریاری نه‌مانی كورسی كۆتا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودیان لێ بینیوه‌بریارێكی ناخۆشه‌ چونكه‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا بۆیان ده‌هات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لێیان ده‌بردرێت. به‌بروای ئێمه‌ یه‌كه‌مین نه‌هامه‌تی كه‌ به‌شێوه‌كی گشتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی عیراقدا هات دابه‌شكردنی ئازوقه‌بوو‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یكگرتوه‌كانه‌وه‌، چونكه‌هاوڵاتیانی فێری ته‌مبه‌ڵی و ناچاڵاكی كرد، دووه‌مین نه‌هامه‌تی تایبه‌ت بوو به‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان كاتێك كورسی كۆتایان بۆ نه‌ته‌وه‌ی توركمان دیاری كرد. به‌بروای ئێمه‌ كۆتا هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ جینۆساید كردنی نه‌ته‌وه‌یێك، گوایه‌ توركمانه‌كان خاوه‌نی پێنج كورسی كۆتای په‌رله‌مانی كوردستانن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان به‌هیچ شێوه‌یێك ده‌ستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌رز نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ هەرکاتێک بەرژەوەندی تاکەکەسیان لە لە هەر شوێن و لایەنێک بوایە هه‌رده‌م له‌ئاماده‌باشیدابوون و ده‌ستیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌. بۆیه‌نه‌مانی كۆتا بۆ توركمانه‌كان له‌بری خه‌مباری به‌ڵكو جێگای دڵخۆشیه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان چاوی رۆن. ئێستا كات كاتی به‌خۆهاتنه‌وه‌و له‌خه‌وهه‌ڵسان و راچڵه‌كینی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو نوێنه‌رانمان له‌خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌جێ گه‌یاندبا دڵنیا بن هیچ كات بابه‌تێكی ئاوا له‌دادگای فیدراڵی گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا. له‌مرۆ به‌دواوه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌خۆی به‌نیشتیمان په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت ئێستا كاتیه‌تی پێویسته‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت. پێویسته‌ ده‌ست له‌نێو ده‌ست بۆ داهاتوێكی گه‌شتر كار بكه‌ین هه‌روه‌ك مێژووی‌ پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان سه‌ربه‌رزانه‌ رێ بكه‌ین و به‌رگری له‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین. نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌ته‌وه‌یێكی ره‌سه‌ن و چاڵاكه‌ به‌سه‌ر گشت ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیان سه‌رده‌كه‌وێت، خوای گه‌وره‌یار و یاوه‌رمان بێت. محمود چلبی سەرۆکی پارتی ئیرادەی نیشتیمانی تورکما.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پێت دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چۆن خزمەت بە مووچەخۆران دەکات؟
دوات بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چۆن خزمەت بە مووچەخۆران دەکات؟
پەیوەندیدر